ئاوارهكانی سەرێکانی ڕایانگەیاندووە، تا ئەوکاتەی گرەنتی پاراستنیان پێ نەدرێت ناگەڕێنەوە بۆ سەرێکانی و ماڵ و موڵكیان تاڵانكراوه و ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
بە گوێرەی ئاژانسی هاوار، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاڵانکارییەکانی چەکدارانی سهر به حکومەتی کاتی سوریا، ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایانگەیاندووە، زۆربەی ماڵ و باخەکانیان لەلایەن چەکدارانی حکومەتهوه وێرانکراون و سەرجەم کەلوپەل و دەرگاو پەنجەرەکانی ماڵەکانیشیان تاڵانکراون.
ئاوارهیهك بەناوی محەمەد سینۆ دهڵێت، خێزانێکی تر لە ماڵەکەم جێگیركراوە ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسانە ناناسین، 300 دۆنم زەویم هەیە و چەکداران بێ بوونی تاپۆ دەیانەوێت بیفرۆشن، دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر ماڵ و زێدی خۆمان، بەڵام ئەو خێزانانەی لەم ماوەیەدا گەڕاونەتەوە سەرێکانی لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتییەوە هێرشیان کراوەتەسەر.
ئاوارهكانی سەرێکانی، دەیانەوێت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان و دەڵێن، پێویستە بەزووترینکات ئەو کەسانەی لەسەر ماڵ و موڵکەکانمان جێگیرکراون شوێنەکانمان بەجێبهێڵن.


