ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی لوبنان سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە؛ لوبنان بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەڵگرتنی ئەم سزایە

reset font size increase font size

پەرلەمانی لوبنان دەنگی دا بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە یاساکانیدا و جێگرتنەوەی بە سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی، بەمەش بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ئەم سزایە بە تەواوەتی لە سیستمەکەی خۆیدا لادەبات.

زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی لوبنان دەنگی ئەرێنییان بەم یاسایە دا، لە کاتێکدا فرۆکسیۆنی حزبوڵا دژایەتیی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی. بەپێی یاسا نوێیەکە، لەمەودوا سزای لەسێدارەدان جێگەی خۆی دەدات بە زیندانیی هەتاهەتایی لەگەڵ کارپێکردنی قورس و توند.

عادل نەسار، وەزیری دادی لوبنان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا ئامادە بوو و ڕایگەیاند کە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان " هەنگاوێکی مێژووییە" و بە هیچ شێوەیەک بە مانای نەرمی نواندن بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی تاوان نایەت.

هەرچەندە لوبنان لە ساڵی 2004ەوە هیچ بڕیارێکی لەسێدارەدانی جێبەجێ نەکردبوو، بەڵام یاساکە لە سیستەمی دادوەریدا مابووەوە و لە دوو دەیەی ڕابردوودا دەیان بڕیاری لەسێدارەدان دەرچوون کە هێشتا جێبەجێ نەکراوبوون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.