ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی خۆی ده‌دات كه بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئەمڕۆ هەڵگیرا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ یه‌كشەممە هەڵگرت كه تێیدا گفتوگۆ له‌بارەی تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە ده‌كات.
رونیشیكردەوە، پەرلەمانی عێراق یازدەهەمین دانیشتنی خۆی بە ئامادەبوونی سەرکردە ئەمنییەکان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە دانیشتنەکەش بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەبچێت.
شه‌وی ڕابردو گرژی لە نێوان مستەفا سەنەد و بەها ئەعرەجی دروستبوو، بەهۆیەوە پەرلەمانتار مستەفا سه‌نه‌د كه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌عره‌جی ڕەوانەی لیژنەی ڕەفتاری پەرلەمانی عێراق کراوە.