ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی ئۆکرانیا باری نائاسایی وڵاتەکەی درێژکردەوە

reset font size increase font size

پەرلەمانی ئۆکرانیا بۆ جاری نۆزدەیەم باری نائاسایی و چەکهەڵگرتنی گشتیی لە وڵاتەکەی درێژکردەوە.

 ئەم بڕیارە دوای پێشنیازێکی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هات و بە دەنگی 315 ئەندامی پەرلەمان پەسەند کرا.

بە گوێرەی  بڕیارە نوێیەکە، باری نائاسایی بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیکە و تاوەکو 2ـی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت.

ئۆلێکساندەر فێدینکۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئۆکرانیا جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ڕوسیا و ڕێکخستنەوەی هێزە سەربازییەکان پێویستە.

 ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتەوە، ئۆکرانیا بەردەوام کار بە یاسای سەربازی و باری نائاسایی دەکات بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی و کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ناوخۆیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.