ڕاستەوخۆ

پێکدادانێکی چەکداریی لە پاکستان زیاتر لە 200 کوژراوی لێکەوتەوە

reset font size increase font size

بەرپرسێکی ئەمنیی پاکستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە رووبەڕووبوونەوەکانی چەکدارە جوداخوازەکانی بەلوچ، هەفتەی رابردوو لە ویلایەتی بەلوچستان ١٩٧ چەکداریان کوشتووە.

ئەم بەرپرسەی حکومەتی پاکستان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابێت، بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە: لە دوایین ئۆپۆراسیۆنی دژ بە تیرۆر، نزیکەی ٢٠٠ چەکداری بەلوچیان کوشتووە. ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ٣٦ کەسی مەدەنی و ٢٢ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی پاکستانیش، کوژراون.

دوای ئۆپۆراسیۆنەکە، پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەت و سوپای رزگاریی بەلوچ بەردەوام بووە. رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە بەشێکی ناوچەکان دروست بووە و هێرش کراوەتە سەر بانک و زیندان و ناوەندەکانی پۆلیس.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سوپای رزگاریی بەلوچ لە راگەیاندراوێکدا بەرپرسیارەتیی ئەم هێرشانەی گرتوەتە ئەستۆ و رایەگەیاندووە، دامەزراوە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پۆلیسی کردوەتە ئامانجی هێرش و چالاکیی خۆکوژی.

سوپای رزگاریی بەلوچ، یەکێکە لە چالاکترین گرووپەکانی بەرهەڵستکار لە ئەیالەتی بەلوچستان، کە لەگەڵ حکومەتی پاکستان شەڕ دەکات. ئەم گرووپە لە ساڵانی رابردوودا، هێرشی بۆ سەر کۆمپانیا بیانییەکان کە لە بەلوچستان کاردەکەن، زیاد کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.