ئامادەکردنی/ ڕێبوار تۆفیق
هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و پێشبینی ده‌كرێت له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، یان كه‌متر له‌و واده‌یه‌ش ڕابگه‌یه‌نرێت، چونكه لایه‌نه‌كان له سه‌ر زۆر پرس ڕێككه‌وتون.
لایه‌نه‌كان به نیازی چین؟
لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت پێش ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی حه‌ج و چونی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ئایینیه، پرسی متمانه‌دان به حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی ببرێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له سه‌ر بدرێت و یه‌كلایی بكرێته‌وه.
پێش واده‌ی ده‌ستوریی حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت؟
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جەدید له زاری سه‌یف مه‌نسوری ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت پێش ته‌واوبونی واده‌ی ده‌ستوریی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ته‌واو ببێت و ببرێته په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له سه‌ری، چونكه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕێككه‌وتنیان له سه‌ر زۆرشت كردووه.
هادی عامری یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ش ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت قۆناغی باشی بڕیوه و به‌م زووانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت، پرسی وه‌زاره‌ته سیادی و گرنگه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.

كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جه‌دید ده‌ڵێت، بۆ چوار ساڵی ئایندهی حوكمڕانیی عێراق، پۆستی سێ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كارا كراوه‌ته‌وه و بڕیاره بدرێته كورد و سونه و شیعه، له كاتی دابه‌شكاریی پۆسته‌كانیش به 12 خاڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جەدید ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پێكیهێناوه بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، نزیكه‌ی له سه‌دا 90ـی كاره‌كانی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ته‌واوكردووه به گوێره‌ی دابه‌شكاریی و خاڵبه‌ندیی كه ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ر كراوه، به جۆرێك هه‌ر كوتله‌یه‌ك زیاتر له ناوی كاندیدێك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان و یه‌كێكیان له لایه‌ن ڕاسپێردراوی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
پۆسته‌كان به سێ ئاست دابه‌ش ده‌كرێن
دابه‌شكاریی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه‌ته سێ به‌ش؛ جۆری یه‌كه‌می وه‌زاره‌ته‌كان 14 خاڵی پێویسته، جۆری دووه‌م 12 خاڵ و جۆری سێیه‌می وه‌زاره‌ته‌كانیش 10 خاڵ .
واده‌ی ده‌ستوریی له به‌رده‌م ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكومه‌ت
ڕۆژی 27ـی نیسان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عه‌لی زه‌یدی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆككۆماریش هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕایسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
به گوێره‌ی ده‌ستور، 30 ڕۆژ له به‌رده‌م عه‌لی زه‌یدییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌و واده‌یه‌ش ڕۆژی 27ـی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.