پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات لە کاتی چوونیان بۆ سەیرانگەکان، بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کیسەی نایلۆنی زبڵ و خاشاک بۆ بەشێک لە سەیرانگەکان دابینکراوە، ئەمەش لە پێناو پاک ڕاگرتنی سروشت و ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەردەوامی هەڵمەتە هۆشیارییە ژینگەییەکان و پاراستنی سروشتی دەشت و ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا دەکەین هاوڵاتیان بەو پەڕی هۆشیاریی ژینگەییەوە مامەڵە لەگەڵ سروشت و ژینگەی کوردستان بکەن، چونکە پاراستن و پاک ڕاگرتنی سروشت و ژینگە ئەرکی هەمووانە.