پۆلیسی ئێران، دەستگیرکردنی هەزار و 800 کەسی بەتۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان و بەشداریی لە خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند.
ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لە کۆی گشتی دەستگیرکراوان 400 کەسییان لە خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ دا بەشدارییان کردووە. هەروەها ئاشکرایکرد، 900 کەسی دیکەی گیراوەکان ئەندام و لایەنگرانی گروپە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران بوون.
ڕادان ئاماژەی بەوەشکرد، 200 کسیان بەتۆمەتی چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون.
ئاژانسی هەرانا، تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئیران ڕایگەیاندووە، هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی کات و شوێنی دەستگیرکردنی ئەم کەسانە ڕانەگەیەندراوە.
هەروەها هیچ زانیارییەک لە بارەی چۆنییەتی دادگاییکردنی ئەم کەسانەش ئاشکرا نەبووە.