ڕاستەوخۆ

پڕۆگرامەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کەم دەکرێتەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەڵێت، هاوشێوەی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان، خوێندنی کوردیشی لە کەرکوک گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026 کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیوویەتی، دوای هەوڵێکی بەردەوام وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.      

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر نوسراوی فەرمییان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرامەکان کردووە و ئەوانیش ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، دەشڵێت وەزارەتەکە داوای لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کرد، ئەم کەمکردنەوەیە خوێندنی کوردیش بگرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ کامەران عەلی، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵی کرد و ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەی بابەتەکان وەرگرت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.