دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێ بە ناوی "هاوڕێی ژینگە" بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە ئامادە کراوە، ئەمەش لە پێناو زیادکردنی پانتایی سەوزایی و ژینگە پارێزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەسەرپەرشتی وەزیری پەروەردە و بەئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، وەزیری شارەوانی وگەشت وگوزار لەگەڵ نوێنەری دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیی دەسپێک و خوێندنەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەی ''هاوڕێی ژینگە'' لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
باس لەوەشکراوە، پڕۆژەکە هەوڵێکی گرنگ و دڵسۆزانەی ژینگە دۆستییە، لەپێناو زیادکردنی پانتایی سەوزایی و ژینگەپارێزی و دروستکردنی گیانی پێکەوە کارکردن و بەرپرسیارێتی لە ناوەندەکانی خوێندندا.