ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا، لە دیداریدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئامادەیی تەواوی مۆسکۆی بۆ هاوکاریکردن لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات کردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە فەرمییەکانی رووسیا، پێنجشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە تورکمانستان پووتین و پزیشکیان کۆبوونەوە. لەو دیدارەدا سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو توانایەک بخاتە گەڕ بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی دۆخەکەدا، و ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران هەوڵی ڕاستەقینە دەدات بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە 28ـی شوباتدا هەڵگیرسا.
لە لایەکی ترەوە، پووتین ستایشی پەرەسەندنی ئەرێنیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان مۆسکۆ و تارانی کرد؛ پەیوەندییەک کە لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022ـەوە، لە هەردوو ڕەهەندی دیپلۆماسی و سەربازییەوە گەشەکردن و هەماهەنگییەکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە.