ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 19ـی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پرۆژه‌یاسا ده‌كات، له نێویشیاندا، پرۆژه‌یاسای "خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ".
په‌رله‌مانی عێراق، به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 19ـی نیسانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای "خزمه‌تی ئاڵا" واته خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی ده‌كرێت.
هه‌ر له به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش ده‌كرێت بۆ پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی شێرپه‌نجه له عێراق، ژماره 63 بۆ ساڵی 1985.
هه‌روه‌ها، ڕۆژی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی دیكه ده‌كات.
له دوای ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی له عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تائێستا، هه‌رچه‌نده مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام چه‌ند فراكسیۆن و لایه‌نێكی سیاسی، ناوه‌ناوه ده‌یهێننه‌وه به‌رباس.
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی هێنراوه‌ته‌وه به‌رباس و له‌لایه‌ن هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كراوه و پشتیوانیی لێده‌كرێت.