رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی له زاری سائیر كه‌عبی ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وە چه‌ند دانیشتنێك له پەرلەمان رێكبخرێت له‌باره‌ی پرسی سنوره ئاوییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كوەت و رێڕه‌وی ئاویی خۆڕعه‌بدوڵا و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراق داویه‌تیه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی جێگیركردنی سنوره ئاوییه‌كانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، په‌رله‌مان تاوتوێی نیگه‌رانییه‌كانی كوەیت و كاردانه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌یی و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.
لە چه‌ند رۆژی رابردوو حكومه‌تی عێراق نه‌خشه‌یه‌كی دایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له باره‌ی جێگیركردنی مافه‌كانی و سه‌روه‌ریی به‌سه‌ر خۆڕعه‌بدوڵا و رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی له‌گه‌ڵ کوەیت، كه به ته‌نها ده‌رچه‌ی ئاویی عێراق داده‌نرێت له‌سه‌ر كه‌نداو.