سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانی فەرمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەربازیی 682 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەرکرد.
بەگوێرەی فەرمانێک کە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و پاڵپشتە بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 142 لە 28ـی حوزەیرانی 2026، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی کە ناویان لە خشتەی نەورۆزی (کانوونی دووەمی) 2025ـدا هاتووە.
ئەم بڕیارە یاساییە هاوکات پاڵپشتە بە ماددەی 10 لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵ.
لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەدا هاتووە، بڕیار دراوە بە جێگیرکردنی خشتەی سووڕانەوەی خزمەت بۆ ژمارەیەک لەو ئەفسەرانە بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ پلەی داهاتوویان.
بەگوێرەی نووسراوەکە، فەرمانەکە لە ئەمڕۆوە [2ـی تەممووزی 2026] دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ڕاییکردنی ڕێکارەکان