پلاتفۆرمی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کورد ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین، کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هیوای ئارامی بۆ کەسوکاری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەخوازین و هیوای زوو چاکبوونەوە و بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین. ئەمە خەم و ئازاری هەموومانە. ئێمە وەک ژنانی کورد جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆمان بۆ پاراستنی ژیان و ئازادی و ئایندەیەکی پڕ شکۆ دووپات دەکەینەوە.
بەرەبەیانیی 14ی ئازار، بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی پێشمەرگە لە سنووری خەلیفان لە ئیدارەی سۆران کرایە ئامانج و لەو هێرشەدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و 45 پێشمەرگەش برینداربوون.