سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌داوه و ئه‌وه ته‌نها پاساوێكه بۆ لێدان له وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-3-2026 سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاویكرده‌وه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مه‌سعود پزیشكیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككوه‌زیرانی مالیزیا، تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان كردووه بۆ سه‌ر ئێران.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ده‌ڵێت، مه‌سعود پزیشكیان ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی هیچكات هه‌وڵی نه‌داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك پاساو به‌كارهێنرا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و لێدانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
مه‌سعود پزیشكیان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت و سه‌قامگیریی و ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جه‌نگ و هێرشه‌كان، به نێوه‌نگیریی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، هه‌وڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا و ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ به‌رده‌وامه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مریكا پێشنیازێكی 15 خاڵیی دایه ئێران، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای ئێران ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ جۆره دانوستانێك هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانی تاران وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی واشنتنیان داوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكان.