سه‌رۆككۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز وڵاته‌كه‌ی ملكه‌چ ناكات له به‌رده‌م فشار و پێداگریی هێزه جیهانییه‌كان.
مه‌سعود پزیشكیان له وتارێكیدا كه ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه ده‌ڵێت، له كاتێكدا گفتوگۆ و دانوستانی بواری ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ناچینه ژێربار و فشاری ئه‌و هه‌ڵا و شه‌ڕه ده‌رونییه‌ی به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به ملكه‌چ كردنمان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كیان گرتووه و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ناچار بكه‌ن به داواكارییه‌كانیان رازی بێت و ملكه‌چیان بێت.
پزیشكیان جه‌ختیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی نابێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه‌ی بۆ ئێران و ئێرانیه‌كانیان دروستكردووه، به‌ڵام سه‌ر دانانه‌وێنن و ملكه‌چ ناكه‌ن.