ڕاستەوخۆ

پزشکیان به‌ مه‌رج کۆتاییهێنانی جه‌نگی ڕاگه‌یاند

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری ئێران ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گره‌نتی ئه‌وه‌ بكرێت هێرش نه‌كرێته‌وه‌ سه‌ریان، ئه‌وا ئیراده‌یان هه‌یه‌ جه‌نگ ڕابگیرێت.

مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، تاران ئیرادەی پێویستی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە، بەڵام ئەمە بە مەرجی وەرگرتنی گرەنتی فەرمی دەبێت بۆ ئەوەی هێرشەکانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دووبارە نەبنەوە.

 ئه‌و لێدوانانە کاریگەری ئەرێنی کردە سەر بازاڕەکانی ئەمریکا و وەک ئاماژەیەکی دیپلۆماسی بینرا.

لەلایەکی ترەوە، تاران جەخت لەسەر گەرەنتییەکان دەکاتەوە کە پێشتر لە وەڵامی پلانی ئاشتی ئەمریکاشدا ئاماژەی پێدرابوو.

هاوکات، سوپای پاسداران پێچەوانەی ئەم هەڵوێستەی تاران، هەڕەشەی نوێی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریداوە کردەوە تۆڵەسێنەرەوەکانیان فراوانتر دەکەن، تەنانەت کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکاش دەکەنە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.