ڕاستەوخۆ

پاکستان و چین دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ ڕاگرتنی جەنگ پێشکەش دەکەن

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، خاڵی هاوبەش لە نێوان هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئێران هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، دەشڵێت، لەگەڵ چین دەستپێشخەرییەکی پێنج خاڵیان بۆ چارەسەری قەیرانەکان پێشکەش کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 02ـی نیسانی 2026، مومتاز زەهرا بەلۆچ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، پاکستان و چین دەستپێشخەرییەکیان لە پێنج خاڵ بۆ چارەسەری قەیرانەکان پێشکەش کردووە.

ئیسلام ئاباد، سوربوونی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و ئاسانکاریکردنی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دووپاتکردەوە و چاوەڕوانی دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوەی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.

هاوکات هەماهەنگییەکانی لەگەڵ چین و هاوبەشەکانی بۆ ئاسانکاریکردنی ئەو دانوستانانە خستەڕوو.

لە بەرانبەردا ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تووندڕەوانە و نالۆژیکی وەسف کرد و ئەنجامدانی هەر جۆرە دانوستانێکی بۆ ڕاگرتنی جەنگ ڕەتکردەوە.

‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.