وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ کەمکردنەوەی بارگژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەشڵێت، پێداگری لەسەر بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین.
موحسێن نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان لەدیدارێک لەگەڵ ناتالی بەیکەر، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە هەنگاوێکی گرنگە و پێداگری لەسەر بەردەوامی دانوستاندنەکانی نێوان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەردوولا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بگەنە چارەسەرێکی هەمیشەیی.
ئەم گوتانەی نەقوی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، شەوی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا تا ماوەیەکی نادیار ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژدەکاتەوە و ئێران ناچارە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا ئەنجامبدات.