ڕاستەوخۆ

پارێزگای ورمێ لە بەرهەمهێنانی هەنگویندا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێنا

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی ٢٧ هەزار و ٩٠٣ تۆن هەنگوین، توانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەست بهێنێت و وەک جەمسەری سەرەکیی ئەم پیشەسازییە دەستنیشان بکرێت.

لەم بارەیەوە، محەممەدرەزا ئەسغەری، سەرۆکی ڕێکخراوی کشتوکاڵی ورمێ ڕایگەیاند کە پارێزگاکە بە هەبوونی یەک ملیۆن و ٤٠٤ هەزار سندوقە هەنگ، ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی بازاڕی ناوخۆ و هەناردەکردنی هەنگوین بۆ وڵاتانی دیکە دەگێڕێت.

ئەسغەری ئاماژەی بەوەش کرد که بەرهەمهێنانی ئەم ڕێژەیە بووەتە هۆی ئەوەی ورمێ بەشدار بێت لە دابینکردنی ٢١٪ی کۆی بەرهەمی هەنگوینی ئێران، کە ئەمەش پێگەی تایبەت و بێڕکابەریی پارێزگاکە لە گەشەپێدانی پیشەسازیی هەنگەوانیدا دەردەخات، جەختیشی لەسەر کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم پیشەسازییە لە هەردوو بواری ئابووری و ژینگەییدا کردەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.