بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

پارێزگای سنە پلەی دووهەمی بەرهەمی هەنگوینی هەیە لە ئێراندا

reset font size increase font size

سەرۆکی ڕێکخراوی جیھادی کشتوکاڵی سنە ڕایگەیاند، بەهۆی چالاکبوونی زیاتر لە 6 هەزار و 700 مێشەوان لە پارێزگاکەدا، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ 2 هەزار و 250 تۆن هەنگوینی کوالێتی بەرز لە پارێزگای کوردستان بەرهەمبهێندرێت و ڕەوانەی بازاڕەکان بکرێت.

سەعدی نەقشبەندی، سەرۆکی ڕێکخراوی جیھادی کشتوکاڵی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کوردستان بەهۆی لەباریی کەشوهەوا، بوونی لەوەڕگای دەوڵەمەند و توانای بەرزی بەرهەمهێنەرانی، توانیویەتی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە جەمسەرە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی پیشەسازیی هەنگەوانی لەسەر ئاستی وڵات جێگیر بکات.

ڕوونیشیکردەوە کە ئێستا پارێزگاکە لە ڕووی ژمارەی هەنگەوانییەوە لە پلەی دووەمی ئێراندایە.

نەقشبەندی لەبارەی ئاماری هەنگەوانی پارێزگاکەوە گوتی: "ئێستا 6 هەزار و 764 یەکەی هەنگەوانی چالاک لە سەرانسەری پارێزگاکەدا کار دەکەن. کۆی گشتیی سندووقەکانی هەنگوین لە سنە بریتییە لە 273هەزار و169 سندووقی مۆدێرن و نوێ، لەگەڵ 6 هەزار و 89 سندووقی خۆماڵی و تەقلیدی."

نەقشبەندی پیشەسازیی هەنگەوانی وەک یەکێک لە سێکتەرە گرنگەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی کەرتی کشتوکاڵی پارێزگاکە لەقەڵەمدا و جەختیکردەوە کە ئەم پیشەسازییە، جیا لە بەرهەمهێنانی هەنگوین، ڕۆڵێکی گرنگ لە پیتاندنی ڕووەکەکان، پاراستنی هەمەجۆریی ژینگەیی و بەردەوامیی ئیکۆسیستمی لەوەڕگاکانی کوردستاندا دەگێڕێت.

لەکۆتاییدا ناوبراو باسی لە ستراتیژی سەرەکی ڕێکخراوەکەیان کرد و ڕایگەیاند: "پلانی ئێمە گەشەپێدانی چەندایەتی و چۆنایەتی پیشەسازیی هەنگەوانییە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی هەنگەوانان، بەکارهێنانی ئامێری نوێ، پێشکەشکردنی ئاسانکاریی دارایی و براندکردنی بەرهەمەکان. ئامانجی سەرەکیشمان زیادکردنی بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی پێگەی هەنگوینی کوردستانە لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا."

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.