ڕێبوار تەها لەبارەی دەنگۆی لابردنی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ بابەتێکی لەو شێوەیەیان پێنەگوتووم وهەرکات پرسێکی وا هاتەپێش قسەمان دەبێت.
ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی پرسی گۆڕانکارییکردن لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک و دانانی تورکمانێک لەو پۆستە، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ شتێکمان لەبارەی ئەو پرسەوە پێنەگەیشتووە و منیش تەنها دەنگۆکانم بیستوە و لە سۆشیال میدیا بینومە.
ڕێبوار تەها ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ بابەتێکی فەرمیی لەو ڕووەوە بوونی نییە، هەرکاتێک لەبارەی پۆستی پارێزگار و هەر گۆڕانکارییەکی پەیوەست بەو پرسە ئاگاداربکرێینەوە بڕیار و قسەی خۆمان دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆککۆماری عێراق، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووتەوە، کە لە بەرانبەر پۆستی سەرۆککۆماردا یەکێتی دەستبەرداری پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت و دەدرێت بە کەسێکی تورکمان.