مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بۆ هەولێر نێردرا و خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا دابەشبکرێت.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی موچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه كردووه، بڕیاره تاوه‌كو سبه‌ی چوارشه‌ممه پاره‌كه ڕابكێشرێت و دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكات.
به‌گوێرەی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، مانگانه هه‌رێم بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕه‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كات، هاوكات نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهانی توركیا ده‌كات و له له‌به‌رامبه‌ردا به‌غداد مانگانه موچه‌ی موچه‌خۆران ره‌وانه ده‌كات.