ڕاستەوخۆ

پارتی کۆبووەوە؛ ڕاگەیەندراوێک لەسەر شەڕی ئەمریکا و ئێران، پەیوەندییەکانی بەغدا و ناوخۆی هەرێم بڵاودەکاتەوە

reset font size increase font size


ئەمڕۆ شەممە (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبووەوە و راگەیێندراوێکی لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆیی و عێراقی بڵاوکردەوە.


گرنگترین خاڵەکانی راگەیێندراوەکە:
دەرهاویشتەی شەڕی ئەمریکا و ئێران: سەرەڕای راگرتنی شەڕەکە، هێرشی مووشەکی و درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە. هێرشەکان بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاووڵاتییان و راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت. پارتی جەخت لە چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ دەکاتەوە.


 پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا: پارتی پشتیوانی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات، بەتایبەت لە هەنگاوەکانی دژی گەندەڵی. داواش دەکات رێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.


دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی: بۆ دەرکردنی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە چەقبەستوویی، لیژنەیەکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەستی بە سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردووە.


پشتیوانی حکومەت و هەرێم: کۆبوونەوەکە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی هەردوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەت دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان لەگەڵ بەغدا.


رێکخستنە ناوخۆییەکان: لەسەر بنەمای دیراسەیەکی تایبەت بە بارودۆخی ئێستا، نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حیزب دانراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.