مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، شێوازی هەڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاری‌بکرێت بەنوێنەری زۆرینەی کوردستانی نازانین و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. م
مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ڕۆژی 11ـى نیسان له په‌رله‌مانی عێراق پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەشێوەیەک بەڕێوەچوو، کە لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی ئەنجوومەنەکەبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو کاندیدەی دیاریکرابووبۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە دەرەوەی ئالیەتی کوردستانی بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە پشكی گەلی کوردستانە نەک حزبێک، بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو چەند لایەنێکی پێکهاتەکانی دیکەی عێراقیش پەسەندیان کردووە.
مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌شڵێت، ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاری‌بکرێت بە نوێنەری زۆرینەی کوردستانی نازانین و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین، لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و بۆ ڕاوێژکردن، هەردوو فراکسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مان و حکومەتی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دوێنێ له په‌رله‌مانی عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌چوو، نزار ئامێدی كاندیدی یه‌كێتی له گه‌ڕی دووه‌می پرۆسه‌كه‌دا به ده‌نگی 227 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق.