ڕاستەوخۆ

وەزیری پێشمەرگە: پێویسته‌ عێراق وه‌ك خاكی خۆی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت

reset font size increase font size

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه‌ له‌ جه‌نگ، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق وه‌ك خاكی خۆی بیپارێزێت.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ حکومەتی عێراق ڕێگریی لە هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بکات و ڕووبەڕووی سزایان بکاتەوە.
گوتیشی "داواکارین حکومەتی عێراق سنورێک بۆ گروپه‌ هێرشكاره‌كان دابنێت و ڕێگریان لێبکات، چونکە دەستە و گروپی دیارن و دەبێت ڕووبەڕووی سزای توند و بەپەلە ببنەوە".

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بەشێک نه‌بوون له‌ جه‌نگ و ناشبه‌نه‌ به‌شێك له‌ جه‌نگه‌كه‌.

هیواشی خواست، هەرێمی کوردستان لە شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە بەدوور بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.