ڕاستەوخۆ

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت بە شێوەی پلەبەندی دەچێتەوە ئاستی پێشوو

reset font size increase font size

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە تەواوی ئامادەن، و لەو چوارچێوەیەشدا بانگهێشتی کۆمپانیا و کڕیارە نێودەوڵەتییەکان کراوە بۆ ئەوەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان بنێرنەوە بۆ بەندەرەکانی وڵات.

باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە کە کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پەیوەندی بە سەرجەم کڕیارەکانەوە کردووە تاوەکو کەشتییەکانیان بنێرنە بەندەرەکانی عێراق بە مەبەستی بارکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە پێشتر گرێبەستی لەسەر کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاستی هەناردەی نەوت بە شێوەیەکی پلەبەندی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.

شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران و داخرانی گەرووی هورمز لە ماوەی ڕابردوودا زیانی گەورەی ئابوورییان بە عێراق گەیاندووە، بە جۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی لە چوار ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنها ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەمکردبووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.