ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبن

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەروەی ئێران لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆکان باش بەڕێوەچوون و بەردەوام دەبن.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆبوونەوەی راستەوخۆمان ئەنجامدا و لەسەر پرسەکان گفتوگۆیەکی چڕمان بەڕێوەبرد.
عێراقچی ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆکاندا بۆچوون و نیگەرانییەکانی هەردوولایەن گەیشتە یەکتر و توانیمان ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران، لە کەشێکی زۆر باش‌دا باس بکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، لەگەڵ ئەوەی کۆبوونەوەکان دەستپێکێکی باش بوو، بەردەوامیی گفتوگۆکان پەیوەندی بە بڕیاری تاران و واشنتن هەیە، لە چۆنیەتی بەردەواموونی کۆبوونەوەکان.
وتیشی، کەشێکی زۆر باش بەسەر گفتوگۆکان‌دا زاڵ بوو، پێویستە بەسەر ئەو بێ‌متمانەییەی کە بوونی هەیە، زاڵ بین. وتیشی: ئەگەر ئەمریکا درێژە بەم رەوتە بدات، دەتوانین لە گفتوگۆکان‌دا بگەینە چارەسەر.
عێراقچی لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان وتی: بابەتی گفتوگۆکان تەنیا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییە و لەسەر هیچ بابەتێکی دیکە لەگەڵ ئەمریکا وتوێژ ناکەین. ئەوەشی راگەیاند، بۆ ئەوەی بەردەوامیی کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت، پێویستە زمانی هەڕەشە و گوشار بەکار نەیەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.