وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ خولی دووەمی دانوستانەکان لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا، لە واشنتن بەڕێوەبچێت.
گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە 78ـمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیسرائیل گوتی، سبەی خولێکی دیکەی دانوستانەکان لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە نێوەندگیری ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.
ساعر داوای لە حکومەتی لوبنان کرد، هاوکاریی ئیسرائیل بکەن بۆ چەککردنی حزبوڵڵا.
هاوکات دۆینێ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، پێویستە چەککردنی حزبوڵڵا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئەنجامبدرێت، نەک بە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی.
ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، پێویستە هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەستبەجێ لە باشوری لوبنان بکشێنەوە.