وەزیرى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، خۆیان بە پارێزەری ژیان و کەرامەتی كرێكاران دەزانن، ئهوهش لەپێناو دابینکردنی کاری شایستە و ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆیان.
کوێستان محهمهد، وەزیرى کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ههرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی کرێکارانەوە بڵاوكردهوه و دهڵێت، لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕۆژە وەک بۆنەیەکی گرنگ و بەڕێز و بەرز ڕاگرتنەوە یاد دەکەینەوە.
ئاماژهی بهوهشکردووە، کرێکاران بە هێزی سەرەکیی و داینەمۆیی بونیادنانی وڵات و پەرەپێدانی ئابووری و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دادەنرێن، بۆیە هەوڵ و ماندووبوونیان بەرز دەنرخێنن و پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی مافەکانیان ڕادەگەیەنن.
ههروهها جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەکەن، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی لەبار، تەندروست و دادپەروەرانە بۆ کرێکاران، وەک دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.