ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کشتوکاڵ: تەنها 292 هەزار تۆن گەنم بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

reset font size increase font size

لەسەر وەرگرتنی بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێ، تەنها 292 هەزار تۆن بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بەوەش یەکسانی لەنێوان جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ناکرێت.

ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ کەمکراوەتەوە، لەسەر ئاستی عێراق بڕیارە سێ ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت، بەڵام لەو بڕە تەنها 292 هەزار تۆن بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

گوتیشی، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان ڕووبەری سێ‌ ملیۆن و 300 هەزار دۆنم زەوی داچێنراوە، سەرووی دوو ملیۆن تۆنمان گەنم دەبێت، بۆیە ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و ناكرێت بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازیان لەنێواندا نەکرێت و ساڵی ڕابردوو 10٪ی گشت گەنمی وەرگیراوی عێراق هی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا دەشڵێ، نیگەرانین لەمە هەر بۆیە نوسراوێك ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆککۆماری عێراق دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.