وەزارەتی پێشمەرگە چهند ڕێنماییهكی بۆ ئهفسهر و پێشمهرگه و دهزگاكانی ڕاگهیاندن دهركرد و دهڵێت، ، پێدانی زانیاری و لێدوان لەلایەن فەرماندەكانهوه قهدهغهیه و ڕێگەپێدراویش نیە ڕاگەیاندنەکان بڕۆنه ناو بارەگا سەربازییەکان.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکیدا کە ئاڕاستەی گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی كردووه تێیدا هاتووە، ڕێگە پێدراو نیە بە هیچ شێوەیەک ڕاگەیاندنەکان برۆنه ناو بارەگا و شوێنە سەربازییەکان و گرتنی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، ههروهها بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئهوهشهاتووە، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لە مبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، هەر پەیج و ئەکاونتێک بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاوبکاتەوە ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.