وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتیی بۆ موچەی مانگی دوو دەستپێکردووە.
دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه ئاماده‌بێت و بیخاته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی عێراق.
له به‌غداد هه‌موو رێكاره‌كانی دیكه‌ی موچه‌ی مانگی دوو ته‌واو كراون ته‌نیا ماوهتهوهسهر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان 120 ملیاره‌كه بنێرێت.
پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ناردنی داهاتی نانه‌وتی، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا كه سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كات، به‌غدا بڕیاری ناردنی موچه‌ی مانگی دووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات و خه‌رجی بكات.