ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی: مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچە تەنها لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە دەبێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچە تەنها بەشێوەی دیجیتاڵی و لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" دەبێت.

دەشڵێ ، ئەوانەی فۆرمی 'هەژمار من' یان پڕنەکردووەتەوە دەبێ بەزووترین کات پڕی بکەنەوە، بەپێچەوانەوە ناتوانن مانگی داهاتوو مووچە وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مووچەخۆرانەی خۆیان تۆمار کردووە و ئاگادارکراونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکییان، پێویستە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاماژەی پێدراوە، بە پێچەوانەوە مانگی داهاتوو مووچەکانیان پێ نادرێت.

وەزارەتەکە، لیستی 5,750 مووچەخۆری ئاڕاستەی یەکە ژمێریارییەکان کردووە کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە یان کارتی بانکییان وەرنەگرتووە و مووچەکانیان بە نەختینە وەردەگرن، ئەگەر بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانی ئەم ژمارەیە نەکرێت، مووچەکانیان لە مانگی داهاتوو دەوەستێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.