وەزارەتی دادی عێراق، هۆشداریی له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر زیندانی ئه‌بوغرێب ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و زیندانی ناوەندیی بەغدا (ئه‌بو غرێب) بەر چەندین هێرشی یەک لەدوای یەک کەوتوون.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت "هەندێک لەو هێرشانە لە زیندانەکەوە زۆر نزیک بوون، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانە دروست دەکات، کە ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی مەترسیداری تێدا دەستبەسەر کراوە".
ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دادی عێراق دوای ئەوە دێت کە ناوچەکانی دەوروبەری زیندانەکە بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکی لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کراونەتە ئامانج.
زیندانی ناوەندیی بەغدا دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گیراوانه‌ی داعشی تێدایه، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له سوریاوه هێنرانه عێراق و به‌شێكیشیان له سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشن.