وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سزای بەسەر 33 بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی ئێراندا سەپاندووە، هۆکاری بڕیارەکەشی بە خۆدزینەوەی ئەم کەسایەتییانە لە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندووە.
سکۆت بێسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سزای بەسەر 33 بەرپرسی ئێرانیدا سەپاندووە و دەشڵێت، ئەو کەسایەتییانە بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران پارەیان دابینکردووە.
هاوکات، هۆشدارییەکی جدیشی داوە بەو کەشتییانەی دەیانەوێت لەپێناو پەڕینەوە بە گەرووی هورمزدا پارە بدەن بە ئێران و دەڵێت، سزای ئابووری بەسەر هەر لایەن و کەشتییەکدا دەسەپێنن، لەبەرانبەر پەڕینەوە بە گەرووی هورمزدا پارە دەدات بە ئێران.
سزا نوێیەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لەچوارچێوەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێرانە و پێشتریش ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە ڕایانگەیاندبوو، گەمارۆ و سزایان خستووەتە سەر ئەو ڕێکخراو و کەسایەتییانەی نزیکن لە حکومەتی ئێرانەوە.