وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاریانداوه كارئاسانی بۆ ئه‌و بازرگان و هاوردهكارانه بكرێت، كه خۆراك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، بڕیاردراوه كارئاسانی ته‌واو بۆ ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە بکرێت کە لەبواری هاوردەکردنی خۆراك و خوارنەوەکان و کەلوپەلە هاوشێوەکان کاردەکەن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له پێناو ڕێگرییكردنه لە گرانبوونی پێداویستییه‌كان و قۆرخکاریی بازاڕ.
به‌هۆی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌ریی جه‌نگ، به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان، به تایبه‌ت خۆراك، نرخه‌كانیان له بازاڕ به‌رزبووه‌ته‌وه.