وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتهكهی بە گرنگییەوە سەیری پڕۆسەی چارەسەریی دەکات و پێویستە پەکەکە بەتەواوەتی چەکدابنێت، دهشڵێ، نیازی جێهێشتنی سوریایان نییه.
یاشار گولەر، ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هیچ هەنگاوێکیان بۆ بەجێهێشتنی خاکی سوریا نەناوە، ئەرکی پێشینەی ئێستایان چاودێریکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکایە.
دەشڵێت، هێزهكانیان مەترسی راستەقینەی روبەڕووبونەوەی سەربازییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام مەترسییەكە لە ئاستێكی نزمدایە.
وتیشی، بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكان و رێگریكردن لە هەر پەرەسەندنێكی لەناکاو، توركیا پارێزگاری لە كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی دەكات لەنێوان دامەزراوەكانی خۆی و هاوتا ئیسرائیلییەكانیدا.
دەشڵێت، ئامادەکاریی تەواویان کردووە لەبەرانبەر دروستبوونی هەر هەڕەشەیەکی هەنووکەیی لە سنورەکانی تورکیادا.