ڕاستەوخۆ

وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای كوه‌یت بۆردومانكرا

reset font size increase font size

وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و ئاوی كوه‌یت كرایه‌ ئامانج، وه‌زاره‌تی كاره‌بای وڵاته‌كه‌ ده‌ڵێت، ئێران هێرشه‌كه‌ی كردووه‌، ئێرانیش ده‌ڵێت ئیسرائیل بووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌باو ئاوی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ـی نیسانی 2026 ئێران وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و شیرینكردنی ئاوی كردونه‌ته‌ ئامانج و زیانی به‌ وێستگه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و ده‌ڵێت، هێرشیان نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه‌ و ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه‌.

سوپای پاسداران گوتوشیه‌تی، پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و ناوه‌نده‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئامانجی ئێمه‌ن، نه‌ك وێستگه‌ی كاره‌با و ئاوی كوه‌یت.

سوپای پاسداران ده‌شڵێت،  وڵاتانی ناوچه‌كه‌ پێویسته‌ هۆشیار بن له‌به‌رانبه‌ر "فیتنه‌"ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، چونكه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ تێكبده‌ن.

له‌ ماوه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ن جارێكی دیكه‌ش ئێران ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی مه‌ده‌نی له‌ وڵاتانی كه‌نداو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.