میدیایهكی ئهمریكی له زاری بهرپرسانی ئهو وڵاتهوه ئاشكرایدهكات، پلانی هێرشی واشتن بۆ سهر تاران ئامادهیه.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له راپۆرتێكدا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویكردهوه، سەرجەم ئەو بژاردە سەربازییانەی پێشکەش بە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کراون بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بە ئامانجی گەیاندنی زۆرترین زیان بە ئێران و گروپەكانی نزیك له تاران لە ناوچەکەدا داڕێژراون.
بەرپرسەکانی ئامریکا ئاشکرایانکردووە، تڕەمپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ راوێژکارە باڵاکان کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا راگەیەندراوە، پێویستە رەوانەکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆتایی پێ بێت.
ئەمریکا خەریکی کۆکردنەوەی گەورەترین هێزی ئاسمانییە لە ناوچەکەدا، کە لە دوای هێرشی ساڵی 2003 بۆ سەر عێراق ئهوه یهكهمجاره بهو شێوهیه هێز رهوانهی ناوچهكه بكات.
بژاردە سەربازییەکان تەنها سنووردار نین بە لێدانی بنکە ئەتۆمییەکان، بهڵكو بهگوێرهی پلانهكان ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئێرانیش دەکرێنه ئامانج.