وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م و كۆتایی ساڵی خوێندنی پۆله ناكۆتاكان و په‌یمانگاكانی دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ 23ـی نیسانی 2026، له نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆتایی وه‌رزی دووه‌می خوێندن دیاری كرد.
به گوێره‌ی نوسراوه‌كه، هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەمی پۆلەکانی یەک تا سێی بنەڕەتی، لە "3ـی پێنجی 2026" تاوه‌كو 6ـی پێنجی 2026" ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم، بۆ پۆلە ناکۆتاکان لە "10ـی پێنجی 2026" تاوه‌كو "20ـی پێنجی 2026" ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر به گوێره‌ی نوسراوه‌كه، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، خولی یەکەم بۆ په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده، له "9ـی شەشی 2026" تاوه‌كو "20ـی شەشی 2026" ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی هەمواركرده‌وه. به گوێره‌ی هه‌مواره‌كه، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و دوازده‌ی ئامادەیی جێگیر كردووه.
