ڕاستەوخۆ

وزەی ئەتۆم: زیاتر له‌ نیوه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە ئەسفەهانە

reset font size increase font size

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشكرایده‌كات، 60%ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران له‌ ناو ئه‌سفه‌هانه‌ كه‌ زیاتر له‌ 200 كیلۆگرام ده‌بێت.

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، ئەمریکا دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە ئەسفەهان، نەتەنز و فۆردۆ بۆردومان کرد.

ده‌شڵێ، بەگوێرەی زانیارییەکانیان، زیاتر لە 200 کیلۆگرام یۆرانیۆم، کە تا ئاستی 60% پیتێندراوە، لە شاری ئەسفەهانی ئێرانە.

گرۆسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، چەندینجار داوای کردووە پشکنینی شوێنی بۆردومانەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکرێت و دۆخی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو دیاری بکرێت، به‌ڵام ئێران گوتویەتی هیچ ڕێنماییەکی پێویستمان بۆ پشکنینی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە پێنەگەیشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.