ڕاستەوخۆ

وریشە مورادی لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەشكرا

reset font size increase font size

 

بەرپرسانی دۆسیەی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەوین، سزای نوێیان بەسەردا سەپاند و لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنیشیان بێبەش کرد.

ئاژانسی هەواڵیی "هەرانا" بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦ـەوە، وەک ڕێکارێکی سزایی، ڕێگریی لە دەستڕاگەیشتن و بەکارهێنانی تەلەفۆنی زیندان لە وریشە مورادی کراوە.

ئەم بڕیارەش وەک کاردانەوەیەک بووە بەرانبەر بەوەی کە ئەو ژنە چالاکوانە کوردە لە حەوشەی پیاسەکردنی زیندانی ئەویندا، دروشمی ناڕەزایەتیی دژی جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان لە ئێران گوتووەتەوە.

سەپاندنی ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە وریشە مورادی پێشتریش بە فەرمانی دەزگای دادوەریی ئێران، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی بێبەش کرابوو، کە ئەو قەدەغەکردنەش هێشتا بەردەوامیی هەیە و نیگەرانیی رێکخراوە وچالاکوانانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان