وتەبێژی پژاک رایگەیاند، ئاماژەکان بەرەو ئهوه دهچن ئامادهكاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران دهستپێبكات. ئاشکراشی کرد، هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک ئامادەن.
گەلاوێژ ئەورین وتەبێژی پژاک ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی سوپای پاسداران و ناوەندە ئەمنییەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئیلام، ورمێ، کرماشان، سنە و مەهاباد، قۆناغی دووەمی پلانەکەیە.
گوتیشی، ئامانجی ئەم هێرشانە لاوازکردنی توانای سەربازیی رژێمە لە ناوخۆدا، تا رێگە خۆش بکات بۆ هێرشی زەمینی کە پێشبینی دەکرێت لە رێگەی گەرووی هورمز و ناوچەکانی کەنداوەوە ئەنجام بدرێت.
وتەبێژی پژاک جەختی لهوهکردەوە، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتی پاراستنی گەلی کوردییان لە ئەستۆیە و لە هەر بارودۆخێکدا بێت، ستراتیژی خۆپاراستن پەیڕەو دەکەن و ڕێگە نادەن گەلەکەیان ببێتە قوربانیی ململانێکان.