ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، 21 هاوڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەنێو کوژراوەکاندا منداڵ و ژنی دووگیانیش بوونیان هەیە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەشڵێت، زۆربەی ئەم کەسانە لە ناوچەکانی نزیک لە بنکە و بارەگا سەربازی و ئەمنییەکان نیشتەجێ بوون، کە بوەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ماوەی 13 ڕۆژە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکردووە و سەرەڕای کوژرانی ڕێبەری باڵا و چەندین وەزیر و فەرماندەی ئێران، بەڵام هێشتا جەنگ بەردەوامە و دیار نییە کەی کۆتایی دێت، لە یەکەمین پەیامیشدا دوای بوونی بە ڕێبەری نوێی باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی گوتی، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و ناوەندەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.