ڕاستەوخۆ

هەشتەمین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن

reset font size increase font size

لەچوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەیانیی ئەمڕۆ هەشتەمین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەڕێکەوتن.


‎کاروانەکە لە ١٧٠٠ خێزان پێکهاتووە کە پێشتر لە شارەکانی قامیشلۆ و دێریک نیشتەجێ بوون.

ئەو ئاوارەن لە بازنەی "شەهید یوسف کێلۆ"لە قامیشلۆوە بەرەو شاری عەفرین بەڕێکەوتن و چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بگەنە شوێنی مەبەست.


‎ئەم گەڕانەوەیە لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی کانوونی دووەمی ئەمساڵە کە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتی سوریا واژۆ کراوە، کە تێیدا مەرجی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان دانراوە.


‎جێگەی باسە، ئەمە هەشتەمین کاروانە کە لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانییەوە دەگەڕێنەوە.

 پێشتر لە مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایاردا، حەوت گروپی دیکەی ئاوارەکان بە هەمان رێوشوێن گەڕێندراونەتەوە بۆ شاری عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.