ڕاستەوخۆ

هێزە ئەمنییەکان مێرمنداڵێکی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرد

reset font size increase font size

لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەرابڵە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مێرمنداڵێک بە ناوی (ئاروین حوسێنی) و دەستبەسەریان کردووە.

تەمەنی ئاروین 16 ساڵە و دانیشتووی شاری سەرابڵەی سەر بە پارێزگای ئیلامە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستگیرکردنی ئەو مێرمنداڵە "بەبێ پیشاندانی چوارچێوە و مۆڵەتی یاسایی یان بڕیاری دادوەر بووە."

تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئاروین حوسێنی و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون نەداوە، هەروەها شوێنی ڕاگرتنی و دۆخی تەندروستیشی بە نادیاری ماوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی.

شاری سەرابڵە ناوەندی شارستانی سەرابڵەیە لە پارێزگای ئیلام و بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی کوردن. لە دوای خۆپێشاندانەکانی ساڵانی ڕابردووەوە، دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و هاوڵاتییانی کورد لەو ناوچانە بە پاساوی جیاجیا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوامیی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.