بەرپرسێکی حکومەتی سووریا بە ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە ماوەی یەک مانگدا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە و هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەکان نامێنێت.
بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش بۆ هەمان ئاژانس قسەی کردووە و هەمان زانیاری پشتڕاستکردەووە.
دیپلۆماتێکی ئەمریکیش بە ئاژانسەکەی وتووە، کشانەوەکە لە ماوەی 20 رۆژدا تەواودەبێت.
رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ش روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ته‌نه‌ف به‌ته‌واوه‌تی كشانه‌وه‌و بنكه‌كه‌یان راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی كاتیی سوریا كرد.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش رایانگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستای سووریا ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت، به‌وهۆیه‌ش سه‌ربازه‌كانیان له‌و وڵاته ده‌كشێننه‌وه.