ڕاستەوخۆ

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق: هه‌وڵی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بارێكی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

reset font size increase font size

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، تۆڕێكی به‌قاچاخبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه‌، به‌نیازبوون بارێكی گه‌وره‌ ببنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگای زانیاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی، توانیویانه‌ گروپێك ده‌ستگیر بكه‌ن، ده‌یانویست یه‌ك ملیۆن حه‌پی كه‌پتاگۆن و 100 كیلۆ حه‌شیش ببنه‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، گروپه‌كه‌ بەنیازبوون ئەو بڕە زۆرەی ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بە قاچاخ ببەنە وڵاتانی دراوسێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.